Fatih Çağlar Demirbaş
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بۆ قۆناغی دووەمی خوێندن لەناو پۆلدا، خوێندکارانی قۆناغەکانی دوو، سێ و چواری بنەڕەتی، قوتابخانەی گوندەکان، پۆلەکانی هەشت و ١٢، خوێندکارانی خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناغی ئامادەیی و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستیان بە خوێندنی ناو پۆل کرد.
منداڵەکان کە دوای ماوەیەکی زۆر گەڕانەوە بۆ قوتابخانەکان، جۆشوخرۆش و دڵخۆشی بە رووخساریانەوە دیاربوو.
دایک و باوک و کەسوکاری منداڵەکان کە لە بەردەم قوتابخانەکاندا چاوەڕوانییان دەکرد، پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رەچاوی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتییان کرد.
هەروەها تیمەکانی پۆلیسی پشتیوانی کۆمەڵگا کە سەردانی قوتابخانەی بنەڕەتی ئاڵتنیڵدزیان کرد لە ئەسەنیورت، دەمامکیان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکرد و رێنماییان کردن لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.