Sayed Khodaberdi Sadat,Rewa Mahmut Hasan
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2017
کابول - AA
بە هۆی پێکدادانەکانی نێوان تیرۆریستانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە شارۆچکەی هۆگیانی سەر بە پارێزگای نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، نۆهەزار خێزان هەڵاتوون و پەنایان بردۆتە بەر ناوچەکانی تر.
گوتەبێژی پارێزگاری نەنگەرهار، عەتائوڵڵا هۆگیانی لە لێدونێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات لە ناوچەی ڤازیر تانگی چەند رۆژێکە شەڕو پێکدادان بەردەوامە و بە هۆیەوە هەزاران خێزان ناچار بوون کۆچ بکەن.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە لە پێکدادانەکاندا، ١١ تیرۆریستی داعش و ١٩ چەکداری تاڵیبان و ٨ کەسی مەدەنی کوژراون و نۆهەزار خێزانیش ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە و لە ناوچەی چاماتالا گیرساونەتەوە.