Sıraç Karadeniz,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
هه‌كاری - AA
له شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی سەربە پارێزگای هه‌كاری، كچێك به‌ناوی هانم ئهرداش كه تووشی نه‌خۆشی پووكانه‌وه‌ی ئێسك هاتووە، به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی کە له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی قۆناغی سه‌ره‌تاییدا به‌ده‌ستی هێناوه، بووه‌ته جێی شانازی خەڵکی شارۆچكه‌كه.
له شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی سەربە پارێزگای هه‌كاری، كچێك به‌ناوی هانم ئهرداش كه تووشی نه‌خۆشی پووكانه‌وه‌ی ئێسك هاتووە، به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی کە له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی قۆناغی سه‌ره‌تاییدا به‌ده‌ستی هێناوه، بووه‌ته جێی شانازی خەڵکی شارۆچكه‌كه.
هانم ئهرداشی ته‌مه‌ن 15 ساڵ، كه قوتابی قۆناغی هه‌شته و له‌گه‌ڵ دایكی مه‌میهان كه ئه‌ویش هه‌مان نه‌خۆشی هه‌یه و، خوشكه گه‌وره‌كه‌ی هاتوون به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. به‌و تاكسییه هاتوچۆی قوتابخانه ده‌كات كه دایكی سه‌ره‌ڕای ده‌ستكورتی و هه‌ژاری بۆی دابینكردووه.
ئهرداش كه به‌پشتیوانی هاوڕێیانی ده‌چێته پۆله‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ختیه‌كانی ژیانی توانی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی قۆناغی سه‌ره‌تایی بكات و له كۆی 120 پرسیار وه‌ڵامی راستی 116 پرسیار بداته‌وه و ببێته مایه‌ی شانازی شارۆچكه‌كه‌ی.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئهرداش باسی له‌وه كرد كه له سكماكییهوه نه‌خۆشی پووكانه‌وه ئێسكی له‌گه‌ڵه و تا ئێستا حه‌وت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.
ئهرداش باسی له‌وه كرد كه دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان و پۆلی شه‌ش، رزگاری بووه له به‌كارهێنانی كورسی هاوسهنگڕاگر و، به‌و تاكسییه‌ی دایكی به‌مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامیی بۆ دابینكردووه هاتوچۆی قوتابخانه ده‌كات و، گوتی: "هه‌ركاتێک ده‌ستم به‌كۆششی وانه‌كان كردبێت دایكم خوشكه گهورهكهمم لابووه. هه‌میشه له‌به‌ر دایكم وانه‌كانم خوێندووه. له هه‌ل و مه‌رجی زۆر سه‌ختدا خوێندوومه. ئێستا به‌و تاكسییه هاتوچۆی قوتابخانه ده‌كه‌م كه دایكم دابینی كردووه. بۆ خۆم سێ مانگ جارێك مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامیی وه‌رده‌گرم. خوشكه گه‌وره‌كه‌شم مانگانه 900 لیره وه‌ك مووچه به‌هۆی به‌خێوكردنی دایكمه‌وه وه‌رده‌گرێت. مانگانه 300 لیره‌ی لێده‌ده‌ین به‌كرێ تاكسی. زۆر به‌زه‌حمه‌ت ژیان ده‌گوزه‌رێنین".
ئهرداش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه هیچ خۆشییه‌كی منداڵی نه‌بینیوه و هه‌میشه بهنهشتهرگهرییهوه سه‌رقاڵبووه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخی باشتره و، گوتی: "به‌زۆر كۆشش و هه‌وڵدان سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ست هێنا. به‌كۆششی زیاتر سهركهوتوتردهبم. هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه قۆناغی ئاماده‌یی گالاتاسه‌رای كه له خه‌یاڵمدایه. زۆر تاقیكردنه‌وه هه‌یه ژیانم بگۆڕیت. به‌باشترین شێوه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ده‌كه‌م".