Bülent Mavzer
12 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
ئیدر - AA
لە شارۆچکەی توزڵوجای پارێزگای ئیدر، باخچەکانی درەختی قەیسی کە چرۆیان کردووە، رەنگی بەهاریان گرتووە.
باخچەکانی قەیسی لە وەرزی هاویندا بە میوەکانیان، لە پاییزدا بە زەردبوونی گەڵاکانیان و لە بەهارانیشدا بە گوڵی سپی بوونەتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا، باخچەکان بە گوڵی سپی رازاونەتەوە، ئەوەیش وای کردووە ببێتە شوێنێک فۆتۆگرافەران و سروشت دۆستان زۆر سەردانی بکەن.
فۆتۆگرافەر هاروون جەنگیز، ئەندامی یانەی سروشت و کلتوور وێنەی گێزی ئیدر، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە جوانی باخچەکانی قەیسیان لە بەهاردا وێنە گرتووە.
جەنگیز باسی لەوە کرد لە وەرزی بەهاردا باخچەکانی قەیسی کە چرۆ دەکەن دیمەنێکی زۆر جوان دروست دەکەن و، رایگەیاند ''ئامۆژگاری سروشت دۆستان دەکەم لەم وەرزەدا بێن و درەختەکانی قەیسی ببینن کە لەگەڵ چیای تەکەلتی تارای بووکێنیان پۆشیوە''.
سروشت دۆست، عەلی ئۆزتورک ئاماژەی بەوەی کرد کە بەمەبەستی گەڕان و بەپێ رۆیشتن هاتووە بۆ دۆڵی ئاراس و، رایگەیاند ''هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا چرۆکردنی درەختەکانی قەیسی دەبینین. لە دوای چەند هەفتەیەک درەختەکانی سێویش بەهەمان شێوە چرۆ دەکەن. چاوەڕوانین هەمووان بێن و ئەم جوانیە ببینن''.