Sangar Hamad Azeez
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
گرووپی تیلۆ بەپاڵپشتی شارەوانی ئوسکودار، کۆنسێرتێکی لە ژێرناوی ئەحمەدی خانی لە شاری ئیستانبوڵ ساز کرد.
گرووپی تیلۆ کە پێکدێت لە هونەرمەندان: "موستەفا قاداش، جەلال ئینان، وەیسی ئاتادان و قاسم ئاسلان، دوای بەربانگی دوێنێ سێشەممە لە ناوەندی کولتور لە ئیستانبوڵ کۆنسێرتێکیان لە ژێرناوی ئەلبومی "ئەحمەدی خانی" ساز کرد.
لە لێدوانێکی بۆ ئانادۆڵو، موسەتەفا قاداش دامەزرێنەری گرووپەکە باسی لە ئەلبوومەکە کرد و گوتی: "گوتنی وشەی گۆرانی یاخود ئاسەوار بۆ تراکەکانی ئەلبومەکە هەڵەیە ئێمە پێی دەڵێین 'ستران' بە واتای ئەوە دێت کە وشەکان گوزارشت لە چیرۆکی راستی دەکەن".
ناوبراو گوتیشی: "ئەلبوومەکە لە ٨ ستران پێکدێت کە هەر یەکێکیان باس لە رووداوێکی کۆنی سەدەی ١٧ەهەم دەکات کە ئەحمەدی خانی بەشێوەی بەستە نووسیویەتی".
ئەو هونەرمەندە هاتە سەر باسی شاعیری گەورەی کورد ئەحمەدی خانی و گوتی: "ئەحمەدی خانی شاعیرێکی مەزنی کوردە و لە هەمان کاتدا عاشقێکی راستەقینە بووە، هەروەها لە شیعرەکانی جەختی لەسەر برایەتی تورک و کورد کردووەتەوە لە شعیرەکانیدا باس لە خۆشەویستی و تەبایی و برایەتی و پێکەوە ژیان دەکات".
قاداش تیشکی خستە سەر چۆنێتی ئامادەکردنی ئەلبوومەکە و گوتی: " ئەحمەدی خانی هیچ شیعرێک یاخود بەستەیەکی بە زمانی تورکی نەبوو، بۆیە ئێمە لێکۆلینەوەیەکی وردمان بۆ تەواوی شیعرەکانی کرد و هەموو دیوانەکانمان سەیر کرد تا لە کۆتاییدا شیعرێکیمان دۆزیەوە کە بە زمانی تورکی نووسیبووی بە ناوی 'Tevekkül Siperimdir'کە بەواتای پشت بەستن بە خوا قەڵغانی ئیمانە و ئەو شیعرەشمان کرد بەستران.
موستەفا قاداش گوتی: "لە مانگی رەمەزاندا لە ئیستانبوڵ چەندین کۆنسێرتمان سازکردووە، لێرە کەشوهەوایەکی زۆر خۆش هەیە هاووڵاتییان وەک ئەوەی گوێ لە گۆرانی تورکی بگرن و تێی بگەن بە لێشاو بەرەو کۆنسێرتەکەمان بەڕێ دەکەون".