30 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
باتمان – AA
یوسف ئهسڵانڵی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له قه‌زای كۆزڵوك سەربە پارێزگای باتمان له شوێنێك هه‌نگوینی ره‌سه‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه دوو هه‌زار و ٩٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریایه‌وه به‌رزه.
به‌هۆی پشتیوانی قایمقامییه‌ت و فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كۆزڵوك، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ست كراوه به به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوینی ره‌سه‌ن له قه‌دپاڵی چیاكان و كوێستانه‌كانی ناوچه‌كه كه به فره‌یی گژوگیایی ناوچه‌یی ده‌وڵه‌مه‌نده.
به‌هۆی بارانبارینی زۆری ئه‌مساڵ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رهه‌می هه‌نگوین له ده‌ڤه‌ره‌كه زۆر بێت.
یوسف ئهسڵانڵی كه ده‌رچووی په‌یمانگای پیشه‌یی كاری ته‌ندروستیی و متمانه‌پێكراوی زانكۆی كركلاره‌لی-یه یه‌كێكه له‌و هه‌نگه‌وانانه و به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له میانی خوێندندا بینینی ئه‌وانه‌ی هه‌نگه‌وانی ده‌كه‌ن له‌لای كێڵگه‌كانی گوڵه‌به‌ڕۆژه سه‌رنجی راكێشاوه و گوتی: "دوای ته‌واوكردنی خوێندن به هاندانی مامۆستاكانم و هاوكاری كه‌سوكارم، راوێژكردن و زانیاری وه‌رگرتن له ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی ده‌ستم كرد به هه‌نگه‌وانی".
یوسف ئهسڵانڵی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له شوێنێك هه‌نگه‌وانی ده‌كات كه دوو هه‌زار و ٩٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و گوتی: "نزیكه‌ی ٤٠ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی كۆزڵوك-ه‌وه دووره. رێگاكه له‌لایه‌ن قایمقایمییهتهوه درووست كراوه. ناوچه‌كه به فره‌یی گژوگیا ده‌وڵه‌مه‌نده. خوا یار بێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵمان باش ده‌بێت. هه‌نگوینێكی نایاب لێره به‌رهه‌م ده‌هێنین. ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌نگوینه‌كه له ناوخۆ ده‌ره‌وه بناسرێت".
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه به‌هۆی پشتیوانیكردنی هه‌نگه‌وانان، تا دێت پیشه‌ی هه‌نگه‌وانی له‌و ده‌ڤه‌ره به‌ره‌وپێشتر ده‌چێت.