Rawan Subhi Obaidullah
25 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2022
دهۆك - AA
بە بەشداری ژمارەیەک هەنگەوانان و جووتیارانی سنووری پارێزگاى دهۆک، ١٥هه‌مین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەچوو، لە فێستیڤاڵەکەدا ٥٥ جۆر ترێ نمایشکرابوون و گله‌ییان له ساخنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌یه، هاوکات هەنگەوانان هەنگوینی خۆماڵییان نمایشکرد.
جووتيار و هه‌نگه‌وان، زوبێر عەبدولا حه‌سه‌ن كه به ١٧ جۆر ترێ له ١٥هه‌مین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین به‌شداریی كردووه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئانادۆلو گوتى: "دهۆك به‌ناوبانگه به ترێ، ناودارترينييان ترێ زهركه، كه‌مالى و سلۆپى-يه. ئێمه هه‌موو ته‌مه‌نمان ته‌رخان كردووه بۆ جووتيارى، له‌نێویشیاندا چاندنى سێ‌و و ترێ. به‌ڵام له به‌رهه‌مهێنانى سێودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین. ئێستا ده‌ستمان به چاندنى ترێ كردووه. ترێ باشتره".
زوبێر عەبدولا باسی له‌و ئاسته‌نگانه كرد كه به‌ره‌وڕوویان ده‌بێته‌وه و گوتی: "ئێمه له ناوچه‌ى به‌روارى باڵاين، رێگامان دووره و سووته‌مه‌نی گران بووه. زۆر سوود له ساخكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانمان نابينين، ترێيهكهمان له بازاڕدايه، به‌ڵام نرخى زۆر نيیه، له به‌ر ئه‌وه‌ى ترێ له توركيا و ئێران و سوورياوه دێت، ئێمه ناتوانین ترێی خۆماڵی له هه‌رێم ساخ بكه‌ينه‌وه و زیانمه‌ند ده‌بین".
ئه‌و كه هاوكات ههنگوانیشه و خه‌ڵكى گۆندى ليناڤايه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ٨٠٠ هه‌نگی هه‌یه و گوتی: "ساڵانه به‌رهه‌مى هه‌نگوينى جووتيارانى پارێزگاى دهۆک ده‌گاته هه‌شت بۆ ١٠ تۆن، هه‌نگوينى ئێمه زۆرینه‌ی بۆ به‌غدا و شاره‌كانى باشووری عێراق ده‌نێردرێت و ده‌چێته وڵاتى كوێتيش".
ئه‌مساڵ ٢٠ جووتیار و ٢٠ هه‌نگه‌وانی دەڤەری بادینان، لە ١٥هه‌مین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە شارى دهۆك بەشداربوون.
به‌رێوه‌به‌رى باخدارى پارێزگاى دهۆك، ئه‌مجه‌د عوبێد باسى گرنگى فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوینی كرد و له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو، رایگه‌یاند: "ترێی دهۆک لە هەرێمی کوردستان ناوبانگێکی باشی هەیە، له پارێزگاى دهۆك ١١٠ جۆر ترێ به پێى ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. هه‌نگوينى پارێزگاى دهۆكيش هه‌نگوينى هه‌ره باشه و يهكهمينه له سه‌ر ئاستى عێراق، هه‌ربۆيه ئامانجێكمان له‌م فێستيڤاڵه، كۆكردنەوەی جووتیاران و ناساندنی بەرهەمی ترێ بوو بە خەڵك. هه‌روه‌ها دەمانەوێت جووتیاران ئەزمون و زانیارییەكانیان لەگەڵ یەكتر ئاڵوگۆڕبكەن".
ئه‌مجه‌د عوبێد باسی له‌وه كرد، كه ئه‌مساڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی له فێستێڤاڵهكهدا به‌شداربووه و ساڵانى رابردووش به‌رپرسانى باڵای حكوومه‌تى هه‌رێم به‌شداربوون، ئه‌و پێی وابوو ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ گرنگى به كه‌رتى كشتوكاڵ و به‌رهه‌مى جووتیاران ده‌ده‌ن.
پارێزگای دهۆك لەسەر ئاستی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زۆرترین جۆر و شێوەی ترێیه و ساڵانه ٧٧ هه‌زار تۆن ترێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و رێژەیەكی زۆری ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، زۆرترین ترێ له پارێزگاكه له ناوچە شاخاوییەكان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به تايبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ى باگێرا سه‌ربه ناحيهى زاويته. هه‌روه‌ها له پارێزگای دهۆك نزيكه‌ى ١٥٠ تۆن هەنگوین بەرهەم ده‌هێنرێت.