Serhat Zafer
31 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2021
سیواس – AA
به‌هۆی شه‌پۆلێکی به‌فربارین کە له ئێواره‌ی دوێنێوه سیواس-ی گرتووه‌ته‌وه، رێگای ٦٤١ گوند له سنووری پارێزگاکه داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری رێگاوبان و گواستنەوە سەربە فه‌رمانگه‌ی هەرێمیی تایبه‌ت رایگه‌یاند كه تیمه‌كانیان به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێر له هه‌وڵدان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
به‌فر سیواس-ی سپی‌پۆش كردووه و ماوه ماوه‌یش ئاستەنگ بۆ هاتوچۆکردن له ژماره‌یه‌ك لەو رێڕەوانەی کە پارێزگاکە بە پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ر دەبەستێتەوە دورست دەبێت.