Ramal Abdullah Mahmood
27 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2017
تۆکیۆ – AA
بوومەلەرزەیەک باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری رێختەر سنوورە ئاوییەکانی هەردوو شاری ئیواتا و ئاونۆرۆی هەژاند و چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە ناخی زەریادا روویداوە.
بنکەی لێکۆڵینەوەی زەویناسی ئەمریکاش رایگەیاند کە گوڕی بوومەلەرزەکە ٥،٩ پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
بە پێی زانیارییە بەراییەکان بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماڵی لێنەکەوتۆتەوە.
دوای بوومەلەرزەکەش هۆشداری لە روودانی تسۆنامی نەدرا.