01 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2017
کەرکووک - AA
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی حەویجە لەژێر دەستی داعش، لە کۆتا ٢٤ کاتژمێردا ٣ هەزار و ٥٠٠ کەس ئاوارەی شاری کەرکووک بوونە.
دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە سەرکەوتووی بە کۆتاهات، لە ئێستدا قۆناغی دووەم دەستی پێکردووە.
لەم چوارچێوەیەشدا هاووڵاتیانی شارۆچکەی حەویجە بە مەبەستی پەنابردن بۆ شوێنێکی ئارام, لەگەڵ خۆر هەڵاتن بەرەو ناوچەکانی داقوق و دبسی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە پەنایان برد.
لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شاری کەرکووک عەمار سەباح گوتی: " لە کۆتا ٢٤ کاتژمێردا ٣ هەزار و ٥٠٠ کەس ئاوارەی شاری کەرکووک بوونە"
بەڕێوبەری ئاسایشی شارۆچکەی دبس عەلی محەمەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی ئەو کەسانەی پەنا بۆشاری کەرکووک و ناوچەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە دەهێنن خێزانەکانی ئەندامانی داعشن.
ئەو گوتی: " چەکدارانی داعش خێزانەکانیان تا نزیک خاڵەکانی پێشمەرگە دەهێنن و دواتر دەگەڕێنەوە".