Aydın Arık
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
بینگۆل - AA
پاڕکی کولتوور لە ناوەندی پارێزگای بینگۆل، بۆتە لانەی چەندین جۆر باڵندەی جۆراوجۆر.
لەنێو ئەو باڵندانەیشدا، دیمەنی چۆلەکەیەک کە بە دەنوک خۆراک بە بێچووەکانی دەدات بووەتە جێی سەرنج.
مەهمەت چەتکین یەکێکە لەو کارمەندانەی لە پاڕکەکەدا کار دەکات و باس لەوە دەکات کە چەندین جۆری باڵندە روو لەم پارکە دەکەن، بەڵام ئەمساڵ چۆلەکە زیاتر دەبینرێت وەک لە باڵندەکانی دیکە.
چەتکین ئاماژەی بەوەیش دا کە هاووڵاتییان بە کاتبەسەربردن لەگەڵ باڵندەکان هەست بە خۆشی دەکەن و لە نزیکەوە تەماشای باڵندەکان دەکەن کاتێک خۆراک دەدەن بە بێچوەکانیان.