Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2015
نووسەری رۆژنامەی حوڕییەت ئەحمەد هاکان بە هۆی پەلامارێک لەبەردەرگای ماڵی خۆی لە شارۆچکەی شیشلی سەر بە پارێزگای ئیستانبوڵ، بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی ئەحمەد هاکان لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی"CNN Türk" دەگەڕێتەوە، لەبەردەم ماڵەکەی چوار کەسی نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێک دێنەخوارەوە و پەلاماری دەدەن.
بەهۆی پەلامارەکەوەش ئەحمەد هاکان بریندار دەبێت، دواتر دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی ئەمریکی لە ئیستانبوڵ.
لە ئێستاشدا هێزەکانی ئاسایش سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئەنجامدەری پەلامارەکە.