ئیستانبول
بەرپرسی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئیستانبول (عەزیز بابوشجو) وتی " لە بارەی وێکچوواندنی گردبوونەوەی (کازیڵ چەشمە) بە گردبوونەوەکانی(نیورین بێرگ) پارێزەرەکانمان راسپاردووە کار بۆ ئەو پرسە بکەن و سکاڵا تۆماردەکەین لەسەر رۆژنامەکەو نووسەری بابەتەکە".
بابوشجو گومانی خۆیانی نەشاردەوە ئەو وتارەی لەڕۆژنامەی تایمز بڵاوکراوەتەوە، کەسانێک نووسیویانە بۆخۆیان لەتورکیادان و بە " قەڵەمێکی خۆماڵی" وەسفیکردووە.
ھەروەھا وتی" رووداوەکانی مەیدانی (گەزی پارک) بەدنەدان و ھاوکاری وڵاتانی دەرەوە ئەنجامدراون ئامانجەکەیش تەنیا بۆ لەکەدارکردنی کەسایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆگان بوو".
بەرپرسی پارتی دادو گەشەپێدان لەئیستانبوڵ ئاماژەی دایە نیگەرانییەکانیان لەبارەی ئەو وتارەو وتی " جگە لە ئامادەکردنی نوسراوەکە لە تورکیاوە, بوونی ناوی (فوئاد کاڤوور)ی نووسەرە لە بڵاوکراوەکەدا، وادەردەکەوێ(کۆمەڵەی فیکرەی کەمالی)یش کۆمەکی ماڵییان کردوون. وێکچوواندنی کازیڵ چەشمە و نیورنگ بیگ بە ئامانجگرتنی پارتی دادو گەشەپێدانەو تۆمەت بۆ ئەندامانی پارتەکەمان دروستدەکەن."