Ramal Mahmood
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2017
هەفتەی رۆژیک تەسبیح فرۆشان لە ناوچەکانی عەنتاب، ئورفا، ئادانا، ئادیامان، شرنەخ، ماردین، ئەلعەزیز و باتمانەوە لە قاوەخانەیەکی شارۆچکەی سووری ماردین کۆدەبنەوە و تەسبیح دەفرۆشتن.
ئەحمەد دەمار کە بەمەبەستی تەسبیح فرۆشتن لە ئورفاوە هاتووەتە دیاربەکر بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، چێژ لەو کارە وەردەگرێت و بە تاک و بەکۆ تەسبیح دەفرۆشێت. دەمار ئاماژەی بەوە دا کە کولتووری تەسبیح لە دیاربەکر زۆر لە زیادبوون کردووە و خواستی زۆر لەسەر تەسبیح هەیە.
دەمار سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە خۆی تەسبیحی کەهرمان دروست دەکات کە جۆرە تەسبیحێکی گران بەهایە، گوتی: "لە دیاربەکر هەموو جۆرە تەسبیحێک هەیە".
شێخموس کاینار تەمەن ٧٠ ساڵ کە لە ماردینەوە هاتووە ئاماژەی بەوە دا کە ماوەی ٢٠ ساڵە ئەم کارە دەکات و بۆ ئەم مەبەستە زوو زوو روودەکاتە دیاربەکر.
رەمەزان یاغمورـیش ئاماژەی بەوە دا کە جگە لە تەسبیح فرۆشی خەریکی خشڵ دروستکردنە لە شارۆچکەی دیدیم، گوتیشی: "نزیکەی ١٠٠ کەس سەرقاڵی تەسبیح فرۆشین لە سوور. هەموو هەفتەیەک تەسبیح فرۆشان لەم قاوەخانەیە کۆدەبنەوە. گران بەهاترین تەسبیح تەسبیحی لە بەردی کەهرەمان دروستکراوە".
دەڤران دۆغان ـیش کە لە باتمانەوە هاتووە ئاماژەی بەوە دا بە کۆ تەسبیح لە دیاربەکر دەکڕێت و لە پارێزگاکانی دیکە دەیفرۆشێتەوە. گوتی: "نزیکەی ٢٠ ساڵە ئەم کارە دەکەم. جگە لەوەش سەرقاڵی کاری گەشتیاریشم. لە دەرەوەی وڵاتیش تەسبیح دەفرۆشم. تەسبیح هەیە نرخەکەی دەگاتە ١٥ ملیۆن لیرەی تورکی".