Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
بە دەیان هەزار کەس کە لە نێوانیاندا سەرکۆماری جۆرجیا جۆرجی مارگڤێلاشڤیلی بەدیدەکرا بەشداریان لە مەراسیمێکی ئاینی پاپا کرد کە لە یاریگای نێودەوڵەتی میخائیل مێشی لە تبلیسی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکە پاپا فرانسیس زۆر سوپاسی بەشداربووانی کرد بەتایبەتی ئامادەبوونی بەرپرسە کریستیانە ئۆرتەدۆکسەکانی جۆرجیای بەرز نرخاند.
مەراسیمەکە کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند، پاپا باسی لە ناهەقی و نادادپەروەریانە کرد کە لە ئێستادا لە جیهان روودەدەن و داوایشی لە هەموو لایەک کرد بە گوێرەی توانا یارمەتی لێقەوماوان بدرێت.