Ayhan Babat
26 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2023
شرنەخ – AA
دوای ئەو باران بارینەی دوو شاری سەربە پارێزگای شرنەخ گرتەوە، تەمومژ ناوچەکەی داپۆشیووە.
دوای بارانبارین لە هەردوو شاری شەنۆبا و هیلال، لەگەڵ دروستبوونی تەمومژ خۆر دەرکەوت، ئەمەیش دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بە ئاسمانی ناوچەکە بەخشی.
هاووڵاتیی یڵماز یارار کە بە پیادە دەڕۆیی، بە ئاماژەدان بەوەی کە دیمەنێکی دڵڕفێن لە ئاسمان دروست بووە، گوتی: "ئەم هەلەم قۆستۆتەوە و وێنە دەگرم".