Zekeriye Şimşek,Ramal Abdullah Mahmood
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
عه‌نتاب – AA
وهزری دروێنه‌ی گه‌نم له رووبه‌ری ١٤٥ هه‌زار پارچە زه‌وی له قه‌زای ئیسلاحیه-ی پارێزگای عه‌نتاب ده‌ستی پێكردووه.
سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی ئیسلاحییه، مه‌همه‌ت كۆسه به میدیاكارانی راگه‌یاند كه وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ له ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه. گوتی: "له سه‌رتاسه‌ری قه‌زاكه‌مان له سه‌ر رووبه‌ری ١٤٥ هه‌زار پارچە زه‌وی گه‌نم و ١٠ هه‌زار پارچە زه‌وی جۆ چێندراوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بارانێكی باشیش باریووە، كه‌چی داهات به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنان كه‌می كردووه".

كۆسه سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ كیلۆگرام گه‌نم و ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ كیلۆگرام جۆ له هه‌ر پارچەیەکی ناوچه به‌راوه‌كان و ٢٥٠ بۆ ٣٥٠ كیلۆگرام گه‌نم و ٢٥٠ بۆ ٣٥٠ كیلۆگرام جۆیان له هه‌ر پارچەیەکی ناوچه پشتاوهكان ده‌كرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا نووسینگه‌ی به‌روبوومی رهنێوهێندراوی قه‌زاكه گه‌نم و جۆی ره‌نێوهاتوو ناكڕێت، به‌ڵكو به‌رهه‌می جووتیاران ره‌وانه‌ی كۆگا و سایلۆكانی قه‌زای نورداغی و قه‌زای توركئۆغڵو له ماڕه‌ش ده‌كرێن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ له‌و ناوچه‌یه له ١٠ رۆژدا ته‌واو بكرێت.
