Rewa Mahmood Hasan
12 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA - رەوا حاجی
لینکی فۆتۆەکان https://www.aa.com.tr/ks
هەموو ساڵێک لە کۆتاییەکانی وەرزی بەهاردا هاووڵاتیان دەست دەکەن بە دروێنە کردنی دانەوێڵەو بەرهەمەکانی تر، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمساڵ بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خزمەت نەکردنی وەک بڕی پێویستی، چاوەڕێ دەکرێت بەشێکی زۆری بەرووبوومە کشتووکاڵییەکان لەم ساڵدا کەم بکەن.
لەئێستادا کە وەرزی دروێنەی دانەوێڵەیە، زۆرێک لە هاووڵاتیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیانن، ئەگەرچی کەمیش بێت لەچاو ساڵانی پێشوودا.
جووتیاران هەر لەکۆنەوە چەندین جۆر ئامێریان بەکارهێناوە لە کاتی دروێنە کردنی بەرووبوومە کشتووکاڵییەکاندا، لەوانە بەکارهێنانی ئاژەڵی ماڵی وەکی و گا‌و گامێش، شەپشەپە، دواتر لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنەلۆجیادا، ئامێری کەمباین (دەڕاسە) ئاسانکارییەکی زۆری کردووە بۆ کاری دروێنە کردن و چنینەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
ئەوەی کێشەیە لە کاتی بەکارهێنانی ئەم ئامێرەدا، نەبوونی زەوییەکی تەختە لەشێوەی دەشت، کە زۆرجار ئامێرەکە ناتوانێت دەستی بگات بە شوێنە بەرز و لێژەکان، بۆیە جووتیاران دەچنەوە سەر ئامێرە کۆنەکان، یان ئامڕازی دەراسەی بچوک بەکاردەهێنن.
شەپشەپە یەکێکە لەو رێگە کۆنانەی کە جووتیاران هەر لەکۆنەوە بەکاری دەهێنن بۆ دروێنە کردنی دانەوێڵە.

ناوچەی کلکە سماق کە دەکەوێتە قەزای دووکان، بە بناری زنجیرە شاخەکانی قەزاکەوە، جووتیاران سەرقاڵی کشتوکاڵ کردنن.
کارمەند ساڵح یەکێکە لەو جووتیارانەی کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە خزم و دۆستەکانیدا بە هەرەوەزی، سەرقاڵی دروێنە کردنی گەنم بوون لە کێڵگەکەیاندا،بەڵام بەهۆی سەختی زەوییەکەیەوە، ناچار بوون بە چەندین رێگای کۆن بەکاربهێنن بۆ دروێنە کردن لەوانە داس شەپشەپە.
كارمه‌ند بەدەم کارکردنەوە لێدوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵئهنادۆڵو دا‌و باسی لەوە کرد، ئەوان چەند پەڵە زەوییەکیان هەبە کردوویانە بەگەنم، بەهۆی سەختی زەوییەکەیانەوە چەندین ئامێری جیاجیا بەکاردەهێنن، لەوانە شەپشەپە کە ئامێرێکی دەراسەی بچوکەو بواری هەیە بچێتە سەر زۆرێک لە زەوییەکان.
کارمەند دەڵێت، ''ئه‌م ئامێره‌ی ئێمه پێی ده‌ڵێین شه‌پ شه‌په گه‌نمه‌كه دروێنه دهكاتو به چه‌پك ده‌یبه‌ستێت و دایده‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مێك شێی ته‌ڕی تێدا ماوه له ڕۆژانی داهاتوو هه‌موی له خه‌رمانێكی گه‌وره كۆی ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌یكوتین و كاو گه‌نمه‌كه‌ی له‌یه‌ك جیاده‌كه‌ینه‌وه''.
دوای جیا کردنەوەی گەنم و کایەکەی، گەنمەکە دەخرێتە ناو فەردەوەو کایەکەش دوای کۆمەڵێک رێکار بەکاردەهێنرێت بۆ ئالیکی مەڕو ماڵات لە زستاناندا کە بەهۆی سەرماوسۆڵەوە، ناتوانن مەڕوماڵاتەکانیان بلەوەڕێنن لە دەشتو دەر.
ناوبراو دەڵێت، ''به‌هۆی پاك دروێنهكردنیهوه پاش كوتانی، كایه‌كی باشمان لێی ده‌ست ده‌كه‌وێت به مه‌ڕو ماڵاتمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڵای گه‌نمه‌كه به هه‌ده‌ر ناچێ به پێچه‌وانی ده‌ڕاسه‌وه وه هه‌روه‌ها هه‌ندێ شوێن كه ده‌ڕاسه توانای دروێنه‌ی نیه شه‌پ شه‌په له به‌ر بچوكی قه‌باره‌كه‌ی ده‌توانێت به ئاسانی دروێنه‌ی بكات.