Yunus Keleş
19 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2020
دهۆك – AA
شارۆچكه‌ی ئامێدی له سنووری پارێزگای دهۆك كه به‌هۆی ئه‌و خانووانه‌ی له‌سه‌ر گاشه‌به‌رده‌كان بونیاد نراون و جوگرافیا ناوازه و مزگه‌وت و قوتابخانه ئایینییه‌كانی، ناوی خراوه‌ته لیستی میراتی جیهانی یونیسكۆ و له هه‌ر وه‌رزێكدا، به دیمه‌نی دڵڕفێنی له‌یه‌ك جیاوازه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.

ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌كه به قه‌دپاڵه به‌رزه‌كان ده‌وره دراوه، نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و له‌سه‌ر بانێک بونیات نراوه و له دووره‌وه به هێلانه‌ی هه‌ڵۆ ده‌چێت.
ئه‌و خانووانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ سروشتدا لهسهرگاشهبهردی قه‌دپاڵی چیاكان بونیات نراون ده‌بنه جێی سه‌رسامی.

- به ره‌نگی سروشتیی و زیندوێتیی ده‌بێته جێی سه‌رنج
ئه‌م شارۆچكه‌یه كه ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌سه، به دیمه‌نه ناوازه‌كانی سه‌رنجی وێنه‌گر و گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێت.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له جه‌نجاڵی دوور بكه‌ونه‌وه و ئارام ببنه‌وه له‌نێو باخچه و ئه‌و لهوهڕگایانهی له ده‌ورووبه‌ری ئامێدی-دا هه‌ن چێژ له بینینی سروشت وه‌رده‌گرن.

له كاتێكدا هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ ئامێدی پێشوازی له گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی كردووه، ئه‌مساڵ به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19 ) ، بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا كێشاوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی جگه له راگرتنی گه‌شته‌كان بۆ ده‌ره‌وه و نه‌هاتنی گه‌شتیارانی بیانی، هاتوچۆش سنووردار كراوه؛ جگه له دانیشتووانی ئامێدی كه‌سی دیكه له شارۆچكه‌كه‌دا نابیندرێت.

به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان به‌پێی پێویست، تاكو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆرۆنا له‌وێ تۆمار نه‌كراوه.

له كاتێكدا ساڵانه چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری وه‌ك خواردنگه، كافتریا و هۆتێله‌كانی ئامێدی جمه‌یان ده‌هات له گه‌شتیاران، له‌م ساڵدا داخراون.