Ahmet Kaplan,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
دیاربەکر- AA
کارەکانی درووستکردنی بەنداوی ئاودێریی سیلڤان کە گەورەترین بەنداوە لەدوای بەنداوی ئەتاتورکەوە لە چوارچێوەی پرۆژەی گاپدا، بەردەوامە.
پارێزگاری دیاربەکر، حسێن ئاکسۆی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد بەنداوی سیلڤان یەکێکە لە گرنگترین پایەکانی پرۆژەی گاپ.
ئاکسۆی باسی لەوەکرد کاتێک پرۆژەی سیلڤان تەواو دەبێت 305 هەزار کەس هەلی کاریان دەستدەکەوێت و رووبەری دوو ملیۆن و 351 هەزار دێکار زەوی، ئاوی پێدەگات.
گوتیشی: ''پرۆژەکە رۆڵی زۆر گرنگی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی بواری ئابووری و خۆشگوزەرانیی ناوچەکەدا. کاریگەریی دەبێت لەسەر زۆرکردنی جۆری بەرهەمەکان و رێژەکەیان بەپێی هەر دێکارێک. حکوومەت گرنگی بە بەنداوەکە دەدات و هەموو توانای خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی هەرچی زووە کارەکانی درووستکردنی تەواوبێت''.