Cemal Aşan,Şener Toktaş,Sabri Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
وان - AA
به‌هۆی بارینی به‌فر و ته‌م له وان، به‌دلیس، هه‌كاری و مووش رێگاوبانی ٢٦٢ گوند داخراون.
له وان به‌هۆی كاریگه‌ری به‌فر و ته‌م رێگاوبانی ٩٧ ناوچه و گوند به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی وان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كاره‌كان درێژه‌ی هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كان.
ھەروەھا باس له‌وه كراوه كه له شارۆچكه‌كانی توشبا، سارای، ئۆزاڵپ، مورادیه، ئیپه‌كیۆڵو، ئه‌رجیش و ئه‌دره‌میت رێگاكان كراونه‌ته‌وه و، تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاوبانی شارۆچكه‌كانی باهچه‌سارای، باشكاله، چاڵدران، چاتاك، جهواش و گورپنار.
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێگاوبان و گه‌یاندن له به‌دلیس، ئومید كورتكان به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "به‌هۆی به‌فر و ته‌م رێگاوبانی ٦٩ گوندی سه‌ربه ناوه‌ند و شارۆچكه‌كانی به‌دلیس داخراون".
ئومێد كورتكان باسی له‌وه كرد كه كاره‌كانی راماڵینی به‌فر له‌و رێگاوبانانه‌ی داخراون درێژه‌ی هه‌یه و، تیمه‌كان له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر بارودۆخێكی له‌ناكاو.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ناوبه‌ناو بارینی به‌فر له هه‌كاری ریگاوبانی ١٢ گوند و ٣٤ ناوچه و له مووش ریگاوبانی ٥٠ گوند به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.