Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
هاتای - AA
ژمارهی ئهو بریندارانهی له خۆرههڵاتی شاری حهلهب باکووری سووریا گهیهنراونهته شاری هاتای تورکیا، گهیشته ٢٦٥ کەس.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، بریندارەکان دوای ئەوەی گوازراونەتەوە بۆ ئیدلب، ئەوانەی برینەکانیان سەخت بووە رەوانەی تورکیا کراون و گواستنهوهی ئهو بریندارانهش بهردهوامه.
ژمارەی ئەو بریندارانەی لەلایەن تیمی فریاگوزاری بەپەلەوە کە لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزو لە چاوەڕوانیدان بە ئەمبوڵانس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ھاتای گهیشته ٢٦٥ بریندار کە ١١٢یان منداڵن و ١٥٣یان پێگهیشتوون.
٩٨ له بریندارهكان به چهك برینداركراون و ٥٢یان شوێنهواری سووتاوییان پێوهیه.
٣٨ کەس لە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشخانەیان جێھێشتووە و، ٩٨ی دیکەیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شار کراون.
٣٩ لە بریندارەکانیش، سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان گیانیان لەدەستداوە.