Mohammed Baqi Hussein
30 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانییانه‌ی كه ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منی و ئابووریی وڵاته‌كه‌یانه‌وه روویان له وڵاتی ئێرانی دراوسێیان كرد، له‌ئێستادا به كرێیه‌كی كه‌م و كارێكی سه‌خت بژێویی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.
كرێكاره ئه‌فغانییه‌كانی كووره‌یه‌كی خشتی سوور له شارۆچكه‌ی پاكده‌شت كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی تاران، سه‌ختیی ژیانی خۆیان بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو باسكرد.
ره‌حیم عه‌بدوڵا 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵاتووه و كۆچی بۆ ئێران كردووه. ئه‌وكاته ره‌حیم ته‌مه‌نی ته‌نها شه‌ش ساڵ بووه. ره‌حیم ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئاسایشه‌وه كێشه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام ژیانێكی سه‌ختی هه‌یه.
عه‌بدوڵا دەڵێت: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانم خه‌رجییه‌كانی بۆ دابین بكه‌م، كه‌ریمی 11 ساڵی كوڕم نانێرم بۆ خوێندن. لێره له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا له كووره‌ی خشتی سوور كارده‌كه‌ین. پاره‌یه‌كی كه‌میشمان ده‌ستده‌كه‌وێت".
- "دڵخۆشین كه له‌جه‌نگ دوورین"
عه‌بدوڵا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له خه‌رجی زیاده خۆیان به‌دوور ده‌گرن و ده‌ڵێت: "ماڵه‌كه‌مان له شارۆچكه‌ی مامازانه كه پێنج كیلۆمه‌تر لێره دووره، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی زۆر نه‌كه‌ین هه‌فته‌ی جارێك ده‌ڕۆینه‌وه بۆ ماڵه‌وه. لێره له هۆڵه‌كانی كارگه‌كه‌دا ده‌مێنینه‌وه. له شه‌شی به‌یانییه‌وه تا 7ی ئێواره كارده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا پێكه‌وه، رۆژانه 45 هه‌زار تمه‌ن كه ده‌كاته نزیكه‌ی 13 دۆلار وه‌رده‌گرین".
كازم حه‌یده‌ری ته‌مه‌ن 45 ساڵ یه‌كێكی دیكه‌یه له كرێكاره ئه‌فغانییه‌كان و 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی كردووه بۆ ئێران.
حه‌یده‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌رچی كاركردن له كووره‌ی خشتی سووردا سه‌خته، به‌ڵام بۆ په‌یداكردنی بژێویی ژیان ناچارن ئه‌و كاره بكه‌ن.
حه‌یده‌ری گوتی: "پێنج منداڵم هه‌یه. هه‌رچه‌نده كاركردن له كووره‌ی خشتی سوور سه‌خته به‌ڵام به‌هۆی گرانییه‌وه ناچارم لێره كاربكه‌م. رۆژانه سه‌عات 6ی به‌یانی بۆ 7ی ئێواره كارده‌كه‌م و هه‌ندێك جاریش له كێڵگه‌كانیش كارده‌كه‌م".
محمد حه‌سه‌ن ئاشووریی ته‌مه‌ن 60 ساڵ ئه‌فغانییه‌كی دیكه‌یه كه به‌رله 17 ساڵ بۆ ئێران كۆچی كردووه، بۆ ئانادۆڵۆ دەڵێت: "به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه رۆژانه ته‌نها 5 بۆ 6 سه‌عات ده‌توانێت كاربكات".
ئاشووری دەڵێت: "پشتم دێشێ ناتوانم زیاتر كاربكه‌م. رۆژانه 30 هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرم كه نزیكه‌ی 8 دۆلار ده‌كات. هه‌رچه‌نده مۆڵه‌تی كاركردنیشم هه‌یه به‌ڵام دڵنیایی ته‌ندروستیم نییه. هاوسه‌ره‌كه‌شم نه‌خۆشه و ناتوانێت كاربكات".
ئاشووری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رچه‌نده ژیانیان سه‌خته، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له جه‌نگ دوورن، دڵخۆشن.