Zana Natık Kerem
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
سووریا ــ AA
بەهۆی باران بارین و شەپۆلی سەرماو سۆڵە، ئاوارەی كەمپەكانی دەوروبەری پارێزگای ئیدلب باكووری سووریا لە رەوشێكی دژوار و سەختی مرۆیی ژیان دەگوزەرێنن.
لە كەمپەكانی دەوروبەری پارێزگای ئیدلب، 50 هەزار كەس تیایدا دەژین كە بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانەوە لە ناوچەكانیان جێهێشتووە و هاوكات لەگەڵ هاتنی وەزری زستان، خێوەتەكانی ناو ئەو كەمپانەش جۆرەکەی باش نییە و ئاوارەكانیش بەدەست نەبوونی پێداوستی رۆژانەیانەوە دەناڵێنن.
لەمبارەیەوە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەرپرسی كەمپی "جەبەل" كە یەكێكە لە كەمپەكانی دەوروبەری پارێزگای ئیدلب، حوسێن ئاوسی گوتی: "ژمارەی ئەو خێزانانەی كە لە ناوچەكانی دەوروبەری سووریا كە بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكانەوە ئاوارە بوون لەناو كەمپەكانی دەوروبەری ئیدلب، 190 هەزار خێزانە".
حوسێن ئاوسی دووپاتی كردەوە كە لە ئێستادا ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی دەوروبەری ئیدلب لە رەوشێكی دژوارو سەختدا ژیان دەگوزەرێنن و تەنانەت بەدەست نەبوونی خێوتی باش و خۆراكەوە دەناڵێنن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەو خێزانە ئاوارانە لە ترسی بۆردومانی فڕۆكەكانی رووسیا و هێرشەكانی هێزەكانی رژێم لە ناوچەكانی خۆیان جێهشتووە و روویان لە كامپەكانی دەورووبەری ئیدلب كردووە.
بەپێی زانیارییەكان زۆربەی خێوەتی ناو كامپەكانی دەرووبەری ئیدلب خێزانە ئاوارەكان خۆیان دروستیان كردووە و ئەوان ئاو و كارەبایان نییە و لەمبارەیەوە بەرپرسی كەمپی جەبەل گوتی: "رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كە جیهان ئاماژە بە بوونیان دەكەن لە كوێن؟ هیچ كام لەوانە کاریان لەسەرمافی مرۆڤ نییە و تا ئێستایش بەدەم ئاوارەكانی دەوروبەری پارێزگای ئیدلب نەهاتوون".
حوسێن ئاوسی داوای لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كرد كە یارمەتی ئاوارەكانی دەوروبەری ئدلب بدەن و بۆ ئەو كەمپانەش بیانگوازنەوە كە ژیان و گوەزران تیایدا فەراهەمە، جەختی كردەوە ئەو رێكخراوانە كە بانگەوازی بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ دەكات گرنگی بە رەوشی ئاوارەكانی دەرەوبەری ئیدلب نادەن كە خەریكە لە سەرما گیان لەدەست دەدەن.
لای خۆیەوە ئاوارەیەكی ناو كەمپی جەبەل بەناوی مەعرووف كافی تەمەن 72 ساڵ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی كرد و گوتی: "ماوەی شەش مانگە لەگەڵ منداڵ و نەوەكانم لەم كەمپە ژیان دەگوزەرێنن كە بەدەست نەبوونی خۆراك و جل وبەرگ و پیداوێستی دیكەی رۆژانە دەناڵێنین".
نووسینگەی هەماهەنگی كاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا كە لە 2ی مانگی رابردوو لە ژێر ناوی "پێداویستییەكانی گەلی سووریا بۆ ساڵی 2017" بڵاوی كردبووە رایگەیاندبوو كە 13 ملیۆن و 500 هەزار كەس لە سووریا پێویستییان بە یارمەتی و هاوكاری مرۆیی هەیە كە لەو ژمارەیە 5 ملیۆن و 800 هەزاریان منداڵن.