سێواس
کرێکارانی پاککەرەوەی سەر بە کۆپانیایەکی پاککەرەوەو کۆکردنەوەی ماددە پلاستیکیەکان ی سەر بە شارەوانی سیڤاس هاوشانی باڵندەکان لە ناو زبڵدانەکاندا بەدوای نان و بژێوی خۆیاندا دەگەڕێن.
ئەو کرێکارانە کە ژمارەیان ٢٥ کەسە ، رۆژانە نزیکەی ٤٠ بار گەڵابە خۆڵ و خاشاک بەتاڵ دەکەن و لەوێدا لەناو زبڵدانەکان بەدوای بژێویدا دەگەڕێن. جار بە جار بەدوای نانیشدا دەگەڕێن هەر لەناو ئەو زبڵدانانەدا.
ئەوان کە بەهۆی بۆنی ناخۆشی زبڵدانەکانەوە لە رەوشێکی ناهەموواردا ژیان دەگوزەرێنن. هاوشانی ئەو باڵندانەی بۆ خۆراک دەگەڕێن.
ئادەم بایرام یەکێکە لەو کرێکارانە دەڵێ بێ ئەوەی پێویستی بەکەسبێ و کاری خۆی دەکا و هەوڵی بە دەستهێنانی بژێوی ژیانی خێزانەکەی دەدا.
بایرام بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:" ئێمە ئەو خۆڵ و خاشاکەی دێتە بەردەستمان جیایان دەکەینەوە، پلاستیک و و چەندین مادەی تری ناوی جادەکەینەوە و دواتر لە کارگەکاندا دووبارە بەکار دەهێنرێنەوە، رۆژانە ٥٠٠-٧٠٠ کیلۆ خۆڵ و خاشاک کۆدەکەینەوە و بڕی پارەی رۆژانەشمان لە ٣٠-٤٠ لیرە دەکا کە دەکاتە نزیکەی ٢٠ دۆلار."
بایرام و هاوکارەکانی رۆژانە سەعات ٦:٠٠ ی سەرلە بەیانی دەست بەکار دەکا تا ئێوارە.