Mohammed Baqi Hussein
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
هه‌موو رۆژانی پێنج شەممهیهك له كه‌ركووك شه‌ڕه‌كه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌یان كهوباز و هه‌واداری شه‌ڕه‌كه‌و كۆده‌بنه‌وه.
كهوباز، فاروق وه‌یسی له هه‌ولێره‌وه كهوهكهشی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و ده‌ڵێت "له كه‌ركووك رۆژانی پێنج شه‌ممه، لە هه‌ولێر رۆژانی هه‌ینی،لە كۆیه شه‌ممه و له رانیه و هه‌ریر پێنجشه‌ممه دوای نیوه‌ڕۆ شه‌ڕه‌كه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م چالاكییه ته‌نها بۆ خۆشییه و ده‌یان كه‌س له شوێنه جیاجیاكانه‌وه ئاماده‌ی بینینی ده‌بن".
وه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نرخی كه‌وه شه‌ڕكه‌ره‌كان له 100 دۆلاره‌وه بۆ چوار هه‌زار دۆلار ده‌گۆڕێت و گوتی: "ئه‌م چالاكییه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاردا ده‌ست پێده‌كات و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رمادا كۆتایی دێت. نرخی كه‌وه‌كان به‌پێی ته‌مه‌نیان ده‌گۆڕێت و له‌نێوان 100 دۆلار بۆ چوار هه‌زار دۆلاره. هه‌ر كه‌وێك لە رۆژێکدا ده‌توانێت به‌شداری له 8 بۆ 12 شه‌ڕ بكات".
یه‌كێكی دیكه له كهوبازان ده‌ڵێت، شه‌ڕه‌كه‌و له سلێمانی و هه‌ندێك شاری دیكه له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام له كه‌ركووك كاتژمێر 1:00 بۆ 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان كهوهكانیش به‌پێی ته‌مه‌ن و ئازایهتییهكهیان ده‌گۆڕێت و هه‌ندێك جار ده‌گاته 45 خولهك.