Haydar Hadi,Hemın Othman Mohammed
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
به‌غدا - AA
له عێراق 700 هه‌زار كه‌س كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون، له نێو كه‌مپی ئاواره‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ده‌رباز محه‌ممه‌د، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند: "له‌و رۆژه‌وه‌ی له مووسڵ ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستیپێكردووه تا ئه‌مڕۆ 819 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون".
ده‌رباز محه‌مه‌د باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه ته‌نیا له خۆرئاوای مووسڵ 642 هه‌زار كه‌س به‌ناچاری ماڵ وحاڵیان جێهێشتووه و، گوتی: "به‌ڕاستی ئه‌و ژماره‌یه زۆر گه‌وره‌یه و زیاد له دوو هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه پێشبینیمان كردبوو".
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رووبه‌ڕووی سه‌ختی زۆر بوونه‌ته‌وه له دابینكردنی پێویستییه‌كان به‌تایبه‌تی كاره‌با بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له مووسڵ له ده‌ست داعش رزگاركراون و، گوتی: "دواخستنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردن، گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیش دواده‌خات".
ده‌رباز محه‌مه‌د زانیاری سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه خسته‌ڕوو كه له كامپه‌كاندا ده‌مێننه‌وه و، گوتی: "له مووسڵ 330 هه‌زار كه‌س له كامپه‌كاندا ده‌ژین. ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین 700 هه‌زار كه‌سن. ئه‌و دۆخه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه".