Serhat Çetinkaya
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
كۆنیا – AA
كرێكاران به ره‌نجكێشان و ماندووبوونێكی زۆره‌وه ره‌ژوو به‌رهه‌م ده‌هێنن و له‌گه‌ڵ كازیوه‌ی به‌ره‌به‌یان ده‌ست به كاركردن ده‌كه‌ن و تاكوو دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بن.
كرێكاران دوای ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارستانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به بڕینی داربه‌ڕووه‌كان له ناوچه شاخاوییه‌كانی گوندی چاغڵایان له قه‌زای بۆزكر له پارێزگای كۆنیا و به چه‌ند قۆناغێك ده‌یانكه‌ن به ره‌ژوو.

پێنج خانه‌واده كه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوی ژیانیان له ماردینه‌وه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه، له ماوه‌ی ١٢ مانگی ساڵدا هه‌شت مانگ به‌و كاره‌وه سه‌رقاڵن.
داره بڕدراوهكان له نزیك ئه‌و چاردانهی كرێكاران هه‌ڵیان داون ده‌خرێنه سه‌ر ئاگر، دواتر شێوه‌یان پێ ده‌درێت و بۆ ماوه‌ی ٢٠ رۆژ به شێوه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵكراو ده‌سوتێندرێن، دواتر سارد ده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه ناو تێلیس.
پاشان ئه‌و رهژووانه ره‌وانه‌ی زۆربه‌ی پارێزگاكانی توركیا ده‌كرێن به تایبه‌ت ئه‌نتاڵیا و ئیستانبوڵ.
مه‌همه‌ت شاه ئۆزچه‌لیك'ی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ كه ٢٣ ساڵی ته‌مه‌نی به‌و كاره‌وه به‌سه‌ر بردووه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌بێ گوێدانه تینی به‌هێزی ئاگر، دووكه‌ڵ و بۆنه‌كه‌ی، كاره‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مه‌همه‌ت شاه ئۆزچه‌لیك تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای بڕینه‌وه‌ی دار به‌ڕووه‌كان له ناوچه شاخاوییه‌كان، داره‌كان پارچه پارچه ده‌كه‌ن و به‌مه‌به‌ستی سووتاندنیشیان به تراكتۆر ده‌یان گوازنه‌وه.