Cüneyt Çelik
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
قه‌رس - AA
به هۆی سه‌رماوسۆڵه‌ی سیبیریا كه له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كاریگه‌ره، سه‌رڕووی ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی وێستگه‌ی پێشووی كاره‌بای هایدرۆپاوه‌ر (HES) له قه‌رس، به‌ستوویه‌تی.

ئه‌و كه‌ش و هه‌وا سارده‌ی دوای بارینی به‌فر له ناوچه‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه، كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه.

به هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له قه‌رس بۆ ٢١ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، سه‌رڕووی چه‌م و رووباره‌كانی ناوچه‌كه به سه‌هۆڵ داپۆشراوه.
هه‌روه‌ها به هۆی سه‌رماوه سه‌رڕووی ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی وێستگه‌ی پێشووی كاره‌بای هایدرۆپاوه‌ر (HES) كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی دهرهئیچی پشت قه‌ڵای قه‌رس و رووباری قه‌رس كه ئاوه‌كه‌ی ده‌ڕژێته به‌نداوه‌كه‌وه، به‌ستوویه‌تی.