Mesut Varol
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2021
وان – AA
دوای ئه‌و دوو بوومه‌له‌رزه‌ی کە دە ساڵ لەمەبەر به گوڕی ٧،٢ و ٥،٦ وانیان هه‌ژاند كه چه‌ندین زیانی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه، له ئه‌نجامی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و هاوكارییه‌ی له سه‌رتاسه‌ری توركیاوه بۆ وان ره‌وانه كرا، تواندرا ئه‌م برینه قوڵه ساڕ‌ێژ بكرێت.
ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی به گوڕی ٧،٢ پله كاتژمێر ١٣:٤١ رێكه‌وتی ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١١ وانی هه‌ژاند كه ناوه‌نده‌كه‌ی گوندی تابانڵی بوو، له ماوه‌ی ٢٦ چركه‌دا چه‌ندین زیانی له شاری وان و شارۆچكه‌ی ئه‌رجیش لێ كه‌وته‌وه و ٦٠٤ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست دا.
١٦ رۆژ له دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ش له ٩ی تشرینی دووه‌می ٢٠١١ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی ٥،٦ وانی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین شوێنیش زیانیان به‌ركه‌وت.

له دوای بوومه‌له‌رزه‌كان ده‌وڵه‌ت به به‌كارهێنانی ته‌واوی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئامرازه تایبه‌ته‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكرده‌وه بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه داڕووخاوه‌كاندا گیریان خواردووه.
له دوای بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و چه‌ندین وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستی دیكه چوونه وان و بوونه هاوبه‌شی خه‌می هاووڵاتییان.
پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌دا دابه‌ش كران كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه خانووه‌كانیان داڕووخابوون.
دوای تێپه‌ڕینی ١٠ ساڵ به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ژینگه و شارسازیی توركیا ١٧ هه‌زار و ٤٨٩ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی دروست كرد و به‌سه‌ر
زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومهلهرزهكاندا دابه‌شی كرد، هه‌روه‌ها هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠ یهكهیش له‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه نزیك وان به‌سه‌ر زیانبه‌ركه‌وتووانی دیكه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا دابه‌ش كران.
ته‌واوی ئه‌و مزگه‌وت، قوتابخانه، شوێنكار، بازاڕگا (مۆڵ)، ته‌ویله و ئاخوڕانه دروست كرانه‌وه كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه داڕووخان و ئه‌وانه‌یش نۆژه‌ن كرانه‌وه كه زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
پارێزگاری وان، ئه‌مین بیلمه‌ز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "به سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێز سهركۆمار (ئه‌ردۆغان) ته‌واوی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هاووڵاتییانمان له ئیزمیره‌وه تاكوو هه‌كاری له سینۆپه‌وه تاكوو هاتای به ده‌نگ وانه‌وه هاتن. ئه‌مه یه‌كه‌مین بوومه‌له‌رزه بوو له مێژووی كۆماری توركیا كه خێراترین كاتدا ئاسه‌واره‌كانی نه‌هێڵدران".
