Hüseyin Yıldız
30 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2022
ئیدر- AA
بۆ یەکەم جار لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە زەلکاوی ئەرهاجی دامێنی چیای ئاگری لە پارێزگای ئیدر، ٦٨ جۆری باڵندە دیاریی کران.
لە وەرزی پاییزدا ئەو باڵندە کۆچەرییانەی لە باکوورەوە بۆ باشوور کۆچ دەکەن لە پارێزگای ئیدر پشوو دەدەن و لە دوای حەسانەوە، دووبارە دەکەونەوەڕێ. بەگشتی ئەو باڵندانەی بەم رێگایەشدا دەڕۆن ئەو باڵندانەن کە بۆ باکووری ئەفریقا کۆچ دەکەن.
بەڕێوبەرایەتی پاراستنی سروشت و باخە گشتییەکانی پارێزگای ئیدر، زانکۆی ئیدر لەگەڵ باڵندەناسان و خۆبەخشان، چاودێری ئەو باڵندە کۆچەرییانەیان کرد کە لە گوندی ئەرهاجی دەمێننەوە.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا و بۆ جاری یەکەم، ٦٨ جۆری باڵندەی ناوخۆیی و کۆچەری لە زەلکاوی ئەرهاجی تۆمار کرا.
- "لێکۆڵینەوە و چاودێرییەکان بەردەوامن"
بەڕێوبەری لێکۆڵینەوە لە زانستی باڵندەناسی لە زانکۆی ئیدر، د. ئەمرا چەلیک لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە زۆر باڵندەی سەرنجڕاکێش لە زەلکاوەکەدا هەن و گوتیشی: "زەلکاوی ئەرهاجی یەکێکە لەو شوێنانەی خستوومانەتە ژێر چاودێریییەوە. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانماندا، ٦٨ جۆری باڵندەمان تۆمار کرد. بەردەوامیش دەبین لە چاودێریکردن و تۆمارکردنی هەر جۆرێکی نوێی باڵندەی کێوی".
د. ئەمرا چەلیک ئامژەی بەوەشدا کە رۆژبە رۆژ لێکۆڵینەوەکانیان قوڵتر دەبنەوە و گوتی: "ناوچەکە رێگای هاتوچۆی زۆر بەسەرەوە نییە. هەربۆیە باڵندەکان لێرە هەست بە ئاسایش و ئارامی دەکەن. لەئێستادا ئەم ناوچەیەمان خستووەتە ژێر چاودێریییەوە. بێگومان لێکۆڵینەوەکانمان لەم ناوچەیە چڕتر دەکەینەوە. بەتایبەت لەگەڵ هاتنی بەهار کارەکانمان لەم ناوچەیە زیاتر دەکەین".
30.10.2022 لە زەلکاوی ئەرهاجی دامێنی چیای ئاگری ٦٨ جۆری باڵندە دیاریی کران
بۆ یەکەم جار لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە زەلکاوی ئەرهاجی دامێنی چیای ئاگری لە پارێزگای ئیدر، ٦٨ جۆری باڵندە دیاریی کران.