Tevfik Durul,Hemın Othman Mohammed
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
لوگو - AA
هۆزی موسو كه له بناره‌كانی هیمالایا له باشووری خۆرئاوای چین نیشته‌جێیه، خاوه‌نی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دایك سالارییه كه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی به‌ته‌واوی له‌ژێر ده‌ستی ژنانی هۆزهكهدایه.
له‌م هۆزه‌دا پیاوان ماف و به‌رپرسیارێتی خاوه‌ندارێتیی، میرات و بژێوی ئابوورییان نییه و نازناویش له‌سه‌ر ژنانی هۆزهك وه‌رده‌گیرێت.
گه‌لی موسو كه له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی لوگو له سنووری ویلایه‌ته‌كانی یونان‌و سچوان ده‌ژین، له جیهاندا به گه‌وره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه داده‌نرێت كه دایك سالارن.
ئه‌ندامانی خێزانی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆزی موسو هه‌موو له یه‌ك خانوودا به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. سه‌رۆكی خێزان گه‌وره‌ترین ژنی خێزانه‌كه‌یه و، منداڵانیش نازناوی دایك هه‌ڵده‌گرن. له‌به‌رئه‌وه موسووهكان به دایك سالار ناوده‌برێن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خێزانی ئه‌و هۆزه‌دا ژن خاوه‌ن بڕیاره پیاوان به درێژایی ته‌مه‌نیان له خانووی سه‌ره‌كی خێزانه‌كه‌دا ده‌ژین.
شێوازی هاوسه‌رگیری له‌نێو موسووهكاندا جیاوازه و، به‌پێی نه‌ریته‌كه‌یان پیاو ته‌نیا شه‌وان له‌خانه‌ی ئه‌و ژنه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردووه، به‌یانیان له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا ئه‌و شوێنه جێده‌هێلێت.
پیاوان هیچ بهرپرسیارێتیهكیان نییه له‌باره‌ی بژێوی منداڵ و چاودێری كردنیان، به‌ڵكو رۆڵی باوك بۆ منداڵ ده‌كه‌وێته سه‌رشانی خاڵی خێزانه‌كه.
له هۆزی موسودا كاروباری ماڵ و بژێوی خێزان به‌ته‌واوی به‌رپرسیارێتی ژنانه و، پیاوان ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ناچارن راده‌ستی سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌ی بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده له‌ناو موسووهكاندا ژنان خاوه‌نی هه‌موو هێزێكن به‌ڵام ئه‌وه به‌واتای ئه‌وه نایات ئه‌وان ژیانێكی زۆر ئاسووده‌یان هه‌بێت. به‌ڵكو هه‌ر له نان ئاماده‌كردنه‌وه تا كاری پاككردنه‌وه، كاری كێڵگه و رستن و چنین و زۆر كاری دیكه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ژنان.
ژنانی هۆزه‌كه له‌و بڕیاره سیاسییانه‌ی ده‌یده‌ن راوێژ له‌گه‌ڵ پیاواندا ده‌كه‌ن، كاره‌كانی وه‌ك شوانی، راوی ماسی و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌سه‌رشانی پیاوانه.
له پێكهاته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كه له خۆرئاوا به Matriarch ناوده‌برێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانه‌وه و به‌رده‌وامی نازناو له ژنانه‌وه ده‌مێنێته‌وه به پێچه‌وانه‌ی كولتووری پیاوسالارییه‌وه چاوه‌ڕوانی منداڵی كچ له ژنانی خێزان ده‌كرێت.
له زمانی ناوخۆیی گه‌لی نوسودا ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك باوك، مام، زاوا، بووك و خه‌سوو بوونی نییه.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی موسووهكان له‌رووی كولتوور و شهجهرهنامهوه گه‌لێكی جیاوازن، به‌لام ده‌وڵه‌تی چین موسووهكان به یه‌كێك له‌و ٥٦ گرووپی نه‌ژادیه پۆڵێن ناكات كه له‌و وڵاته‌دا به فه‌ڕمی ناسێندراون.
هۆزی موسو كه خاوه‌نی نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار كه‌سه، له ناوچه‌كه‌دا به ئه‌ندامی خوار گه‌لی ناخی ئه‌ژمار ده‌كرێت كه ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیاوازی زۆر له‌نێوان ئه‌و دوو گه‌له‌دا هه‌یه.
له كاتێكدا لای موسووهكان دایك سالاری هه‌یه لای ناخیهكان دۆخه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه. هه‌روه‌ها موسووهكان وه‌ك بوزی تبتیهكان ده‌ژین، به‌ڵام ناخیاكان خاوه‌نی باوهڕێكن كه بۆق به پیرۆز ده‌زانن. ئه‌و زمانه‌ی هه‌ردوو گه‌له‌كه به‌كاری ده‌هێنن ته‌واو جیاوازه.
موسووهكان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له جوگرافیایه‌كدا ده‌ژین كه له جیهانی ده‌ره‌وه دابڕاوه توانیویانه كولتوور و دابونه‌ریتی خۆیان بپارێزن، به‌لام به‌هۆی جوانی سروشتی ئه‌و جوگرافیایه‌ی تیایدا ده‌ژین به‌رپرسانی چینی رووی تێده‌كه‌ن ئه‌مه‌یش بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه تادێت ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری.