Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
موغڵا - AA
ته‌رمی ئه‌و سێ خوشك و برایه سووریەی کە له‌ئاکامی ئاگركهوتنهیهكدا له شارۆچكه‌ی كاڤاكڵی ده‌ره‌ی سەربە پاێزگای موغڵا گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌خاك سپێردران.
فه‌ره‌ح عه‌زیز تەمەن سێ ساڵ، عه‌بدولره‌زاق عه‌زیز تەمەن پێنج ساڵ و مه‌روه عه‌زیز تەمەن هه‌شت ساڵ له‌ئاکامی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و خانووەی کە تێیدا ده‌ژیان گیانیان له‌ده‌ستدا و دوای ئه‌نجامدانی توێكاری له پزیشكی دادوه‌ریی شاری موغڵا، ته‌رمه‌كانیان گه‌یه‌نرایه مزگه‌وتێكی كاڤاكڵی ده‌ره. دوای ئه‌وه‌ی نوێژی مردوو له‌سه‌ر ته‌رمی سێ خوشك و براكه کرا له گۆڕستانی شارۆچكه‌كه به‌خاكسپێردران.
ئیمان بازارای دایك كه له كۆی پێنج منداڵ له ئاگركهوتنهیهكدا سیانیانی له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكار و سه‌رۆكی شاره‌وانیی كاڤاكڵی ده‌ره له رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنهكهدا به‌شداربوون.