Sarmand Hameed
17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی لەبارەی لافاوەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرەوە رایگەیاند، به‌داخه‌وه له‌و ساڵانه‌ی رابردوو له‌وانه‌یه وه‌كو پێویست به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاریی، ره‌چاوی ئه‌وه نه‌كرابێت كه رێڕه‌وی ئاو نه‌گیرێت، له‌كاتی گیرانی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌ش ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداو و كاره‌ساتانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، دوای سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانه‌كانی لافاوی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەرەتای قسەکانیدا گوتی "به‌داخه‌وه دیسان به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆر و هه‌ستانی لافاو، دیسان كارهساتێک روویدا، به‌داخه‌وه دیاره ئه‌مجاره زیانی گیانیشی به‌دواوه بووه، به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌م و هیوادارم خوای گه‌وره‌ی سه‌بووری بنه‌ماڵه‌كانیان بدات و دڵنه‌واییان بداته‌وه".
مەسرور بارزانی گوتیشی" له هه‌مان كاتدا ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانیش بكه‌م كه هه‌ر له به‌ره‌به‌یانییه‌وه، به‌شداربوون له‌وه‌ی كه به‌هانای خه‌ڵكه‌وه بچن و سه‌ردانی شوێنی كاره‌سات و لافاوهكانیان كرد و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵك درێغی نه‌كه‌ن".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەئاماژەدان بەوەی رووداوەکە کارەساتێکی سرووشتییە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە بەداواداچوون هەیە بۆ زانینی هەر کەمتەرخەمییەک و گوتی "به‌داخه‌وه ئه‌مه كاره‌ساتێكی سرووشتییه كه به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه ئه‌م رووداوه روویداوه، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كه مرۆڤ شوكرانه‌ی خوا بكات، هیچ شتێكی دیكه‌ی پێ ناكرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێویستی به به‌دواداچوونیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ئه‌گه‌ر له هیچ شوێنێک كهمتهرخهمییهک هه‌بووبێت ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكه‌ین".
مەسرور بارزانی سوپاسی هه‌موو ئه‌و ده‌زگا و خێرخوازانهیشی کرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ لایه‌نی فه‌رمی هاوكار و به‌شداربوون له گه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی هاوكاری به خه‌ڵک.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هۆکارەکانی دروستبوونی لافاوەکەوە گوتی "دیاره گه‌وره‌بوونی شاری هه‌ولێر، له ساڵانی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له پارێزگای هه‌ولێر، بۆیان باسكردم كه یه‌كێک له هۆكاره‌كان گرتنی رێڕه‌وی ئاو بووه، كه به‌داخه‌وه له‌و ساڵانه‌ی رابردوو له‌وانه‌یه وه‌كو پێویست به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاریی، ره‌چاوی ئه‌وه نه‌كرابێت كه رێڕه‌وی ئاو نه‌گیرێت، له‌كاتی گیرانی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌ش ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداو و كاره‌ساتانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه" و ئاشکرایشی کرد کە بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تییان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و بزانن كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان چین و له كوێ كێشه هه‌بووه، و گوتی "ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ک ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر رێڕه‌وی ئاو، یان به‌شێوه‌یه‌ک پرۆژه‌كانیان جێبه‌جێكردووه كه مه‌ترسی رووداوی له‌مجۆره‌ی لێكراوه، ده‌بێت ئه‌و شتانه هه‌مووی ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌یان بكه‌ن".
مەسرور بارزانی راشیگەیاند "له هه‌مان كاتدا هه‌ندێک كه‌نداو هه‌بووه كه له‌وانه‌یه پاشماوه‌ی تێكرابێت، یان رێگه‌كه‌ی لێگیرابێت، ئه‌مه دوو حاڵه‌ته، یه‌كێكیان بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئێستا پێویسته چی بكرێت له‌م رۆژانه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه، به‌شێكی دیكه‌یش ئه‌وه‌یه له رووی درێژخایه‌نه‌وه چۆن رێگری بكه‌ین له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره رووداوانه له داهاتوودا، ئه‌مه‌ش پێویستی به دیراسه‌یه‌كی ورد و ئه‌ندازیاری و زانستییانه هه‌یه، كه دواتر بێگومان به وردی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵانه له‌به‌رچاو بگرن. لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ین، بزانین ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كان هه‌ر چی بووبن، ئه‌وه‌ی سرووشتییه هیچمان پێ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ئێمه بێت، بێگومان ئێمه له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكه‌ین".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەررۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئێمه هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌شمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن له‌كاتی پێویستدا له خزمه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا بن و هاوكاری خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن".
مەسرور بارزانی لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەوە گوتی "لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، لیژنه‌یه‌كمان راسپاردووه بۆ خه‌مڵاندنی ئه‌و زیانانه‌ی به خه‌ڵكه‌كه كه‌وتوون، هیوادارم ئه‌وانیش بتوانن به زوویی كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێک له‌ده‌ستمان بێت هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه زیانلێكه‌وتووانه بكه‌ین".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی هەرێمی کوردستان کرد ئامادەکاریی بکەن بۆ ئەگەری روودانی رووداوی لەم جۆرە و گوتی "من لێره‌دا، داوا له هه‌موو پارێزگا و شار و شارۆچكه‌كان ده‌كه‌م، هه‌موو به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تیش ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت له شاره‌كانی دیكه و هه‌ولێریش، وه‌ک دیاره شه‌پۆلی بارانبارین بۆ ماوه‌یه‌ک درێژه‌ی هه‌بێت، ئاماده‌كاریی بكه‌ن و هاوكاری خه‌ڵک بكه‌ن و له ئێستاوه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن خوانه‌خواسته ئه‌م كاره‌ساته له‌وه‌ی كه هه‌یه گه‌وره‌تر بێت".
مەسرور بارزانی جارێكی دیكه سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێری کرد لە هاوكارییکردنی هاووڵاتییانی شارەکە لەکاتی رووداوەکە و گوتی "هیوادارم هه‌موومان به یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بوه‌ستین له‌كاتی وا ناخۆش، چونكه هه‌موومان پێویستیمان به یه‌كتره، چۆن له خۆشی‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كترین ده‌بێت له ناخۆشیشدا ئێمه پشتیوان و هاوكاری یه‌كتر بین. ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له تواناماندایه و پێمان بكرێت وه‌كو حكوومه‌ت، درێغی ناكه‌ین و هاوكاری هه‌موو لایه‌ک ده‌بین و ئینشائەڵڵا، جارێكی دیكه خوا له هه‌موو قوربانیان خۆشبێت و سه‌بر و ئارامیش به كه‌سوكاره‌كانیان ببه‌خشێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەھۆی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخووڕ لە سنووری پارێزگای ھەولێر، لە چەند گەڕەک و ناوچەیەک لافاو دروست بوو کە بەهۆیەوە تا ئێستا گیانلەدەستدانی ١٢ هاووڵاتیی راگەیەندراوە، هەروەها خانوو، ئۆتۆمبێل و شوێنکاری بەشێک لە ھاووڵاتییان بەهۆی لافاوەکە زیانیان پێگەیشت.