Yılmaz Kazandıoğlu,Ulaş Güven
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2020
هه‌كاری - AA
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی به‌فر له گونده‌كانی ناوچه به‌رزه‌كانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا له هه‌كاری، له هه‌ندێك شوێن بۆ مه‌تر و نیوێك به‌رزبووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له خانووه‌كان بوون به ژێر به‌فره‌وه.

بارینی به‌فر بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی له‌سه‌ریه‌ك، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه له ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی سه‌ربه یوكسه‌كۆڤا جێهێشت.
له گوندی كادیكۆی كه ١٧ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌وه دووره، ژماره‌یه‌ك له خانووه‌كان و ئهستهبڵهكان بوون به ژێر به‌فره‌وه. دانیشتوانی گونده‌كان به هه‌وڵ و كۆششی خۆیان ده‌ورووبه‌ری ماڵه‌كانیان پاككردووه‌ته‌وه و توانیویانه له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه.

به‌فر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی دانیشتوان به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگ ببێته‌وه و هاوكات بووه‌ته مایه‌ی كه‌یفخۆشیی بۆ منداڵانی گونده‌كه. مناڵان پشووه‌كانی نیوه‌ی ساڵ به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه تۆپه‌ڵ بكه‌ن و شێره به‌فرینه درووستبكه‌ن.
فاتیح كۆمور كه یه‌كێكه له دانیشتوانی گونده‌كه، باسی له‌وه‌كرد ئه‌مساڵ به‌فرێكی زۆر باریوه.
كۆمور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بارینی به‌رده‌وامی به‌فر بۆ ئه‌وان بووه‌ته ئاسته‌نگی زۆر و گوتی: "ماڵه‌كانمان بوون به ژێر به‌فره‌وه. به خاكه‌ناز ده‌ورووبه‌ری ماڵه‌كان و ئهستهبڵهكان پاكده‌كه‌ینه‌وه و رێگاكه ده‌كه‌ینه‌وه. كه‌شوهه‌وا زۆر سارد ده‌بێت، ژماره‌یه‌ك له خانووه‌كان له‌به‌ر به‌فر دیارنه‌ماون".