21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
ئاگری – AA
دروستبوونی چلووره به لێواری گاشهبهردهكانهوه به‌هۆی ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌ی ئاگری گرتووه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی به پۆل روو له ناوچه‌كه بكه‌ن.

گرووپێكی ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی كه له ١٢ كه‌س پێكهاتوون و لە ئیستانبوڵ، بورسا و ئیزمیره‌وه هاتوونه‌ته ئاگری، وێنه‌ی ئه‌و چلوورانهیان چركاند كه له لێواری ئه‌و گاشه‌به‌رده کە بە پێنج مه‌تر درێژ و ٣٠ مه‌تر پان دروست بووه كه ده‌كه‌وێته گوندی یۆڵیازی.

نورسه‌ل ئیزمیرلیئێر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هاتوون وێنه‌ی سروشتی دڵڕفێنی ئاگری بچركێنن و گوتی: "خه‌ڵكی ئێره زۆر میواندۆست و باشن. زۆر حه‌زمان له چركاندنی وێنه‌ی له‌م جۆره‌یه. به‌مه‌به‌ستی چركاندنی ئه‌و وێنه سه‌رنجڕاكێش و جیاوازانه ئه‌و رێیه دووره‌مان بڕیووه. هه‌رچه‌ند بۆ وێنه چركاندن، زۆر گه‌ڕاوم، به‌ڵام چلووره‌ی هێنده جوانم له هیچ شوێنێك نه‌بینیووه".