Sangar Hamad Azeez
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2016
رێکخراوی ژینگەپارێزی جیهانی هۆشداری ئەوە دەدات کە رێژەی غازی "CO2" لە بەرگی هەوادا لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بە جۆرێک کە نزیک بووە لە ژمارەی پێوانەیی و هەروەها هۆشداری ئەوەشی دا کە مەحاڵە جارێکی دیکە بتوانرێت ئەو رێژەیە لە بەرگی هەوادا کەم بکرێتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی ژینگەپارێزی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٥دا رێژەی غازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگی هەوادا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر جیهان چونکە ئەو غازە یەکێکە لە گازەکانی "Greenhouse Gas" کە هۆکاری سەرەکی بەرزکردنەوەی پلەکانی گەرمی گۆی زەوین.
هەر لە راپۆرتەکە هۆشداری ئەوە دەدات کە ئەگەری هەیە رێژەی ئەو غازە لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر بێت بەشێوەیەک کە بە چەندین نەوە نەتوانین ئەو رێژەیە لە بەرگی گۆی زەوی کەم بکەنەوە.
لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە رێژەی غازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگی گۆی زەوی بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە لەوەتەی ساڵی ١٩٨٤ەوە.