Hemin Hüseyin
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2017
هەولێر - AA
لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئازیزاندا، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوکاری مانگی سووری ئیماراتی بڕێک هاوکاری پێشکەش بە کەسانی بێ سەرپەرشت کرد لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، هاوکارییەکانیش بە بۆنەی جەژنی قوربان و وەرزی نوێی خوێندنەوە بوو.
سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، موسا ئەحمەد، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەو هاوکارییە بەدەر لەو بڕە پارەیە کە مانگانە بە شێوەیەکی جێگیر بە بێسەرپەرشتان دەدرێت و ئەم بڕە پارەیە بریتییە لە ١٤٠ دۆلار بۆ هەر کەسێک بە بۆنەی جەژنی قوربان و وەرزی نوێی خوێندەوە بە هاوکاری مانگی سووری ئیماراتی بۆ بێ سەرپەرشتان دابین کراوە".
سەبارەت بە ژمارەی ئەو بێ سەرپەرشتانەی کە سوودمەند دەبن لە پڕۆژەی ئازیزان، موسا ئەحمەد گوتی: "لەم پڕۆژەیەدا، ٦ هەزار کەس سوودمەند دەبن و هەر کەسێک بڕی ١٤٠ دۆلاری ئەمریکییان پێ دەدرێت و بە پێی ئامارەکانیش لە شاری هەولێر هەزار و ٧٤٦ و لە شاری دهۆک هەزار و ٤٣٨ و لە شاری سلێمانی هەزار و ٣٣٠ و لە گەرمیان و کەرکووک هەزار و ٤٨٦ بێ سەرپەرشت هەیە کە لە ئێستادا لە سەرجەم ناوچەکان ئەو پڕۆسەیە بەڕێوەدەچێت و ئازیزان هاوکارییەکانییان پێ دەدرێت".
میکانیزمی پێدانی هاوکارییەکە بریتییە لە هەبوونی ناوی بێ سەرپەرشتان لە تۆمارەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و تەنیا خودی بێ سەرپەرشتەکەش مافی وەرگرتنی بڕە هاوکارییەکەی هەیە.
لە رێوڕەسمەکەدا، جگە لەو بڕە پارەیە، کۆمەڵێک جلوبەرگ و یاری منداڵانیش پێشکەش بە منداڵە بێ سەرپەرشتەکان کرا.