Ramal Abdullah Mahmood
26 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2017
ئادیامان – AA
هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی هەنگوینی ئادیامان بکرێتە ماڕکە کە بە "هەنگوینی زێرینی ئادیەمەن" ناسراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی خۆراک، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئادیامان عادل ئاڵان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، کە ئادیامان خاوەن گژوگیایەکی زۆرە و ئەوەش لە جۆری هەنگوینی بەرهەمهاتوویدا رەنگی داوەتەوە.
ئالان ئاماژەی بەوە دا کە بەهای پرۆلین لە هەنگوینی بەرهەمهاتوودا بەرزە و شەکری تیادا نییە و جۆرەکەی زۆر لەو هەنگوینانە باشترە کە ماڕکەن. گوتی: "لە ناوچەکە ٩٧ هەنگەوانمان سەرقاڵی بەرهەمهێنانی هەنگوینی ئەندامین کە سێ هەزار و ٨١٩ شانە هەنگیان هەیە. ئەمساڵ بەرهەمەکە باش زیادی کردووە. نزیکەی ٥٠ تۆن هەنگوینی ئەندامی بەرهەم دەهێنین بێ ئەوەی هیچ مادەیەکی کیماویی تیادا بەکار بهێنرێت".
ئالان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم جۆرە هەنگوینە بۆتە هێمای ئادیامان و بە "هەنگوینی زێڕینی ئادیامان" ناسراوە، گوتی: "متمانە بە هەنگوینی ئادیامان دەکرێت. لەمەودوا بە جۆرەکەی دەبێتە هەنگوینی ماڕکە لە تورکیا".
-بەرهەمی هەر شانە هەنگێک لە هەشت کیلۆگرامەوە بۆ ١٥ کیلۆگرام بەرزبۆتەوە
ئالان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە قەزاکانی گەرگەر، سینجیک و چەلیکهان کە دەکەونە بەشی باشووری ئەو پارێزگایە بە رێژەیەکی بەرچاو هەنگ بەرهەم دەهێنرێت.
ئالان ئاماژەی بەوە دا کە بەمەبەستی باشترکردنی داهاتی هەنگەوانان گرنگی زۆر بە هەنگی ئەندامی دەدەن، گوتی: "کابینەی وایان دەدەینێ کە هەڵبگیرێن. سیستەمی وزەی خۆر دادەنێین. ساڵی رابردوو لە هەر شانە هەنگێکدا هەشت کیلۆ هەنگوین بەرهەم هێنرا ئەمساڵ بەرزبۆتەوە بۆ ١٥ کیلۆگرام لە هەر شانەیەکدا".