Zekeriya Güneş
11 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2015
سێرت
لە شارۆچکەی پەروەری سەربە پارێزگای سێرت هەوڵدەدرێت بەرهەمی هەنگوینی کێڵگەکانی بەخێوکردنی هەنگ زیاتر و باشتر بکرێت.
وەزارەتی ئاودێری و دارستانەكانی توركیا لەچوارچێوەی "بەرنامەی بنیاتنانی كێڵگەكانی بەخێوكردنی هەنگ" بەمەبەستی بەرزكردنەوە و باشتركردنی بەرهەمی هەنگوینی كوێستانەكانی شارۆچكەی پەرواری كە بەتایبەتمەندیەكانی رووەكەكانی دەوڵەمەندە، خەریكی درووستكردنی بەچەندین كێڵگەی بەخێوكردنی هەنگە.
بەڕێوەبەرایەتی ژینگە و دارستانەكانی پارێزگای سێرت سەرقاڵی جێبەجێكردنی پرۆژەكەیە و لەپارچە زەوییەك بە رووبەری ٢١٠ دۆنم ئەو رووەكانە دەڕوێنن كەهەنگ زۆر حەزی لێ دەكات.
بەڕێوەبەری كاروباری دارستانەكانی پارێزگای سێرت مەحەمەد عەلی دەدەئۆغڵۆ، بەپەیامنیری ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند كەخەریكی درووستكردنی كێڵگەی بەخێوكردنی هەنگن لەپارێزگاكە و یەكەم كێڵگەی بەخێوكردنی هەنگیش لەپەرواری دەبێت و پرۆژەكەش بڕی ١٧٠ هەزار لیرەی تێدەچێت.
ئەندامی دەستەی كارگێڕی یەكێتی هەنگەوانانی سێرت ئەمین ئەنوشتەكین رایگەیاند، "لەوەرزی هاویندا بەهۆی كۆنەكردنەوەی وەك پێویستی شیلەی گوڵ، هەنگ كۆچ دەكات بۆ كوێستانەكان. بەهۆی ئەوەیش كە وەرزی بەهاریش باو و بۆران بەردەوامە هەنگ وەك پێویست هەنگوین بەرهەم ناهێنێت".
گوتیشی: "لەوەرزی بەهاردا بارانێكی باش باری، گوڵی زۆر پشكووت، بەڵام رێژەی شیلەی گوڵ كەم بوو. بۆیە ناچار بووین بچینە ئەو كوێستانانەی كەگوڵ شیلەی زۆرە. ئەو پرۆژەیەی وەزارەت ئەنجامی دەدات خزمەتیكی باش دەكات بەكەرتی هەنگەوانی. لەسایەی ئەم پرۆژەیەدا هەم ناچار نابین رووبكەینە كوێستان و هەمیش بەرهەمی هەنگوین زۆرتر و باشتر دەبێت.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی تاقیگەیی كە قایمقامییەتی پەرواری لەساڵی ٢٠١٣ ئەنجامی دا، رێژەی شێی هەنگوینی پەرواری لەسەدا ١٤یە، رێژەی ئەسیدیشی لەسەدا ١٣یە، هەریەك لەشتە تێكەڵاوەكانیشی ٩٠٤ ە. دەریشی خستووە کە شانلەشانی بەرهەمی هەنگوینی ئانزەر دەدات.
هەنگوینی پەرواری، هەنگوینیكی تەواو سرووشتییە و دەوڵەمەندە بەشیلەی رووەك، لەلایەن هەنگەوانانی چیای هەرەكۆڵ بەرهەم دێت.