Ekrem Payan
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
شرنه‌خ – AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆبه‌ی شرنه‌خی ژینگه‌پارێزی و پاركه نیشتمانییه‌كان، ٧٥٠ كه‌و كه جۆرێكی تایبه‌تن و خه‌ریكه ره‌گه‌زه‌كه‌یان له‌نێو ده‌چێ، له نێو سروشتیی شرنه‌خ جێ هێشت.
ئه‌و كه‌وانه كه له ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی كه‌وی عه‌نتابی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی ١٥ی ژینگه‌پارێزی و پاركه نیشتمانییه‌كانی توركیاوه هێندرابوون له ناوچه‌ی چیای سپیی ئیدیل له پارێزگای شرنه‌خ ههڵفڕێندران.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی شرنه‌خی ژینگه‌پارێزی و پاركه نیشتمانییه‌كان، ئۆرهان كالای رایگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌م جۆره كه‌وانه كه مه‌ترسی هه‌یه ره‌گه‌زه‌كه‌یان له‌نێو بچێت، ئه‌و بڕیاره‌یان داوه. گوتی: "له ساڵی رابردووه‌وه راوكردنمان له‌و ناوچه‌یه قه‌ده‌غه كردووه. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان سزای هه‌ر كه‌سێك ده‌ده‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی راو بكات".