Mohammed Baqi Hussein
20 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
خوله‌كانی مه‌له‌وانیی "په‌ریی ده‌ریا" كه له كه‌نه‌دا كراونه‌ته‌وه، هه‌م ئه‌فسانه‌ی په‌ریی ده‌ریا ده‌كاته وه‌رزش و هه‌م هه‌لی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش بۆ به‌شداربووانی خوله‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانگای وه‌رزشیی AquaMermaid په‌ریی ده‌ریای وه‌ك شێوازێكی مه‌له‌وانی و وه‌رزش راگه‌یاند، له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ژماره‌یه‌ك خولی مه‌له‌وانیی "په‌ریی ده‌ریا" كرانه‌وه و ئه‌فسانه‌كه بۆ خوازیارانی ده‌كاته راسته‌قینه.
ئه‌و خوله‌ی كه په‌یمانگاكه له شیكاگۆ كردوویه‌ته‌وه، رۆژ له‌دوای رۆژ سه‌رنجی زیاتر به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت. وه‌رزشه‌كه به‌یارمه‌تیی ئه‌و به‌رگه سلیكۆنییه تایبه‌ته ئه‌نجامده‌درێت كه مرۆڤ وه‌ك په‌ریی ده‌ریا لێده‌كات.
وه‌رزشه‌كه جگه له منداڵان سه‌رنجی پێگه‌یشتووانی زیاتر به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
نرخی هه‌ریه‌كێك له‌و به‌رگه تایبه‌ته‌ی فێرخوازان به‌كاریده‌هێنن، له 100 دۆلاره‌وه بۆ پێنج هه‌زار دۆلار ده‌گۆڕێت.
دامه‌زرێنه‌ری خولی AquaMermaid نۆرا كایتیس، له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا هه‌شت خولی جیاجیایان كردووه‌ته‌وه.
كایتیس گوتی: "ته‌مووزی 2016 ده‌ستمان به چالاكییه‌كانمان كرد و تا ئێستا له شیكاگۆ زیاتر له 300 په‌ریی ده‌ریامان پێگه‌یاندووه. له ئه‌مریكا به‌گشتی نزیكه‌ی چوار هه‌زار په‌ریی ده‌ریا هه‌یه".