Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
توزڵا - AA
په‌یكه‌رتاشی ناسراوی شاری توزڵای بۆسنه هه‌رسك جاسینكۆ جۆرجهڤیك، به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و تراژیدیا مرۆییانه‌ی له سووریا به‌تایبه‌تی و ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا ده‌گوزه‌رێن، په‌یكه‌ری ئایلانی كوردی له‌سه‌ر پێنووسه‌كه‌ی تاشیوه.
جۆرجهڤیك كه به تاشین و هه‌ڵكۆڵینی پێنووسی ره‌ساس په‌یكه‌ره‌كانی دروستده‌كات، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كارده‌كات له‌پێناو ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌ك بخاته‌ڕوو.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌كارێكی تایبه‌تیدا په‌یكه‌ری ئایلان كوردی له‌سه‌ر نووكی پێنووسه‌كه‌ی تاشیوه. ئایلان کوردی له‌كاتی هه‌ڵاتنی له سووریا له‌گه‌ڵ دایك و خوشكه‌كه‌یدا به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاو كه‌وت و ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی توركیا گیرسایه‌وه.
جۆرجهڤیك له‌باره‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌ی و هۆكاری به‌كارهێنانی ئایلان بۆ ئانادۆڵو دووا.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده رایگه‌یاند كه به بینینی ته‌رمی ئایلان له‌سه‌ر لمی كه‌ناراوه‌كه زۆر دڵته‌نگ بووه و گوتی، "ئه‌و ته‌نها منداڵێك بوو، ئه‌و شه‌ڕه‌كه‌ی ههڵنهگیرساندبوو. ره‌نگه به‌م كاره‌م هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌وم پێنه‌كرێت، به‌ڵام ده‌توانم له‌و رێگه‌وه به‌خه‌ڵكی بڵێم كه جه‌نگ چه‌نده خراپه".