Faruk Küçük
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
شرنەخ - AA
لە ئێوارەی دوێنێوە، شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە پارێزگای شرنەخ کردووە، دوای بارینی بەفرەکەش، تەمێکی چڕ پارێزگاکەی گرتووەتەوە.
بەهۆی تەمەوە، مەودای بینین کەم بووەتەوە و لە هەندێک شوێن دەگاتە ١٠ مەتر.
شۆفێرانیش بەهۆی تەمەوە، ناچاربوون بە هێواشی رێبکەن.
واش چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریی تەم بەدریژایی ئەمڕۆ، بەردەوام بێت.