Sangar Hamad Azeez
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2016
لە سیمینارەکەش سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێبوار تاڵەبانی و چەندین کەسایەتی دیاریکراوی شارەکە و پیاوانی ئایینی و چالاکوانانی رێکخراوەکانی مەدەنی بەشداریان تێدا کرد.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێبوار تاڵەبانی لە میانەی گوتارێکیدا کە لە سمینارەکەدا پێشکەشی کرد، گوتی: "لە بابەتی پاراستنی شاری کەرکووک زۆرترین متمانەمان بە گەنجەکان هەیە ئەوانەی کە لە ئێستادا بەرەنگاری داعش دەبنەوە بریتین لە برا گەنجە پێشمەرگەکانمان، ئەو گەنجانە بە خوێنی خۆیان پارێزگاری لە شارەکە دەکەن، بۆیە ئێمە قەرزاری گەنجەکانین. هەوڵ دەدەین وەک حکوومەت ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ گەنجەکانمان ئەنجامی بدەین".
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بەختیار محەمەد گوتی: "دەبێت دوای کۆتاییهاتنی جەنگی داعش، خۆشەویستی نیشتمان لە دڵی گەنجەکانمان زیاد بکەین هەروەها سەرەڕای بیروڕا و کولتووری جیاواز دەبێت هەوڵ بدەین بە گیانێکی برایانە بەیەکەوە ژیان بەسەر ببەین. بە بڕای من داعش کاریگەرییەکی ئەرێنی بەسەر کەرکووک جێ هێشت و ئەمەش وای کرد جارێکی دیکە نەتەوە جیا جیاکان دەست لەناو دەست وبە گیانێکی برایی درێژە بە ژیان بدەن".