Abdulhameed Husseın Karam
03 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2026
ھەولێر- AA
بەھۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژێکە ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بووەتە ھۆی کۆبوونەوەی ئاو لە ھەندێک شوێن و ئاستەنگی بۆ ھاتوچۆش دروست بووە.
لە گەڕەکی سەیداوەی شاری ھەولێر، چەند ئۆتۆمبێلێک لای پردی سەیداوە ژێر ئاو کەوتن و تیمەکانی بەرگری شارستانی خەریکی دەرھێنانی ئۆتۆمبێلەکانن.
بەھۆی ئەوەی گەڕەکی سەیداوە نزیکە لە بازاڕی شێخەڵڵا و بازاڕی سەیداوە، بۆیەش ئۆتۆمبێلەکان کاتێک ژێر ئاو کەتوون کە شوفێری تیادا نەبووە و خاوەنەکانییان بەھۆکارێک ئۆتۆمبێلەکانییان ڕاگرتووە چوونەتە بازاڕ.
لەم کاتەشدا شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین لەشاری ھەولێر ھەبووە و بووەتە ھۆی کۆبوونەوەی ئاو لە ھەندێک شوێن، یەکێک لەو شوێنانەش ژێر پردی سەیداوە بووە.
ژێر پردی سەیداوە شوێنکی داخراوە و شوێنی دەرچوونی ئاو و ئاوەڕۆی نییە و ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بارانبارین، ھۆشداری دەدرێت کە شوفێران ئۆتۆمبێل لەم شوێنە ڕانەگرن.
دوێنی کەشناسی ھەرێمی کوردستان، ھۆشداری دابوو کە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و داوا لە ھاووڵاتییان کرابوو بەھۆکارێکی پێویست نەبێت، لەماڵەکانییان بمێننەوە.