Esin Eşkinat Sayılgan
26 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2021
نیویۆرك – AA
كۆمپانیای فایزه‌ر كه له ئاماده‌كاریدایه بۆ ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن بۆ به‌كارهێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، رایگه‌یاند كه ئاستی دژه‌ته‌نی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر به به‌راورد به دۆزی دووه‌می هه‌مان ڤاكسین، سێ هێنده زیاد كراوه.
فایزه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ٣٠٦ شت ئه‌نجام دراون ده‌ركه‌وتووه دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا كه دوای پێنج بۆ شه‌ش مانگ له به‌رهه‌مهێنانی دۆزی دووه‌می هه‌مان ڤاكسین به‌رهه‌م هێندراوه، ئاستی دژه‌ته‌نی ٣،٣ هێنده زیادی كردووه.
ئاماژه به ورده‌كاری زیاتر نه‌دراوه له‌باره‌ی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر، به‌ڵام تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌م دۆزهیش جیاواز نییه له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی دۆزی دووه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر.
فایزه‌ر و هاوبه‌شه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی BioNTech رایانگه‌یاندووه كه داواكاری پێشكه‌شكردن بۆ ره‌زامه‌ندنی وه‌رگرتن بۆ به‌كارهێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه له ئه‌مریكا بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و سه‌رووی ئه‌م ته‌مه‌نه ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌واو ده‌بێت.