Islam Doğru
29 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2021
نیویۆرک - AA
دوێنێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ٤٤١ هەزار و ٢٧٨ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کرا، ئەمەش یەکەم جارە لە ماوەی یەک رۆژدا، ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار بکرێت.
بەگوێرەی تۆماری ناوەندەکانی رێگری و کۆنترۆڵی نەخۆشییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوێنێ بە تۆمارکردنی ٤٤١ هەزار و ٢٧٨ حاڵەت، زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی یەک رۆژدا تۆمار کرا.
پێشتر لەو وڵاتە لە مانگی کانوونی دووەمدا لە ماوەی یەک رۆژدا، ٢٩٤ هەزار و ١٥ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کرابوو.
لە لایەکی دیکەشەوە حاڵەتەکانی تووشبوون بە شەپۆلی ئۆمیکرۆن لە ئەمریکا لە پەرەسەندندایە و لە حەوت رۆژی رابردوودا، تێکڕا ٢٤٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە.