Sinan Doğan
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە پێرو له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨١ کەسی دیكه بە په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگهیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی پێرو له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨١ کەسی دیكه بەو په‌تایە گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌و پاته‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١١ هه‌زار و ١٣٣ كه‌س.
هاوكات حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه سێ هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت زیادی كردووه و كۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته ٣١٢ هه‌زار و ٩١١ كه‌س، هه‌روه‌ها كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته، ٢٠٤ هه‌زار و ٧٤٨ كه‌س.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له پێرو له شەشی ئاداری رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ٢٠ی هەمان مانگدا تۆماركرا.