Sinan Doğan
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە پێرو له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٠کەسی دیكه بە په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگهیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی پێرو له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٠ کەسی دیكه بەو په‌تایە گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌و پاته‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌س.
هاوكات حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه سێ هه‌زار و ٥٧٥ حاڵه‌ت زیادی كردووه و كۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، ٣٠٩ هه‌زار و ٢٧٨ كه‌س، هه‌روه‌ها كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته، ٢٠٠ هه‌زار و ٩٣٨ كه‌س.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له پێرو له شەشی ئاداری رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ٢٠ی هەمان مانگدا تۆماركرا.